شەفەقنا کوردی- ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق ڕۆژی دوشه‌ممه‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی تا چوارشه‌ممه‌ی ھەفتەی داهاتوو درێژكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند که ته‌نیا ڕێگه‌ به‌گه‌شتی ئاسمانی تایبه‌ت ده‌درێت.
بەپێی هەواڵی شەفەقنا له خەندانەوه، بەپێی به‌یاننامه‌یه‌ک که ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، به‌رده‌وامی ده‌درێت به‌بڕیاری داخستنی گه‌شته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان تاوه‌كو 22ی ته‌موزی 2020، ئه‌و بڕیاره‌ش حاڵه‌تی تایبه‌تی گه‌شتی ئاسمانی فریاكه‌وتن، پزیشكی و بارهه‌ڵگر ناگرێته‌وه‌.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو که به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به‌ كاركردن و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هێڵی فرۆكه‌وانی بۆ پێدانی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی و ئه‌نجامدانی گه‌شتی تایبه‌ت بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی ڤیزای گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق وه‌رگرتوه‌.
له‌مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه‌ و به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له‌بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی عێراق به‌چه‌ند قۆناغێك بڕیاری داخستنی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی درێژكردوه‌ته‌وه‌.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here