یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا لە عێراق و سووریا دەمێننەوە

شەفەقنا کوردی- فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (CENTCOM) ڕایگه‌یاند که هێزەکانیان بۆ ماوەیەکی دژێر لە عێراق و سووریا دەمێننەوە.
بەپێی هەواڵی شەفەقنا له ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی، جه‌نه‌راڵ كینیس ماکێنزی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن) ئاماژەی بەوەکرد که یه‌كه‌ سه‌ربازییه‌كانی سوپای وڵاته‌که‌ی و ناتۆ بۆ ماوەیەکی درێژ لە عێراق و سووریا دەمێننەوە بۆ ڕوبەڕووبوونەوەی هه‌ژموونی ئێران لە ناوچەکە.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ گوتیشی: ئاستی بوونی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا لە مانگەکانی داهاتوو كه‌م ده‌بێته‌وه‌، بەڵام هێشتا فەرمانی وەرنەگرتووە بۆ کشانەوەی هێزەکان.
جه‌نه‌راڵ كینیس ماکێنزی ده‌ڵێت: 5200 سەربازی ئەمەریکا بۆ ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش و تێكشكاندنی كرده‌ تیرۆریسته‌كان ماونه‌ته‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا ڕاهێنان به‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان ده‌كه‌ن.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here