لە بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە دهۆک 2 ئەندامی پەکەکە کوژران

شەفەقنا کوردی- لە ناحیەی بامەڕنێ سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو گەریلا کوژران و دووانی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی هەواڵی شەفەقنا، پەیامنێری کانالی ئێن ئاڕ تی لە پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند “لە کاتژمێر ١٢ى ئەمڕۆ هەینى، فڕۆکەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانى پەکەکەیان لە سنورى گوندى ئەردناى سەر بەناحیەى بامەڕنێ کردە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو گەریلا شەهیدبوون و دووانی دیکەش بەسەختى برینداربوون”.
ئاماژەى بەوەشکرد “بەهۆى بۆردومانەکەى سوپاى تورکیاوە بۆ ناوچەکە، ئاگر لە پوش وپاوانى ناوچەکە کەوتووەتەوە”.
ئەوەش دوای ئەوەدێت که شەوى ڕابردوو بەڕێوەبەری ناحیەی زاویتە راگەیاند که فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان لە گوندی رەشانکێ لە سنوری ئه‌و ناحیه کردووە و بەوهۆیەوە چوار گەریلا کوژران.

LEAVE A REPLY

Please enter your comment!
Please enter your name here